← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

فیلمێک دەرهێنەرەکەی کوشت

📅 March 14, 2026
فیلم
فیلمێک دەرهێنەرەکەی کوشت
ئەم فیلمەی دەرهێنەر (سێرگیۆ لیۆن) کە ١٣ ساڵی تەمەنی بۆ تەرخان کرد، وە بووە هۆی مردنی هونەرەکەی، وەشانە سەرەتایی فیلمەکە ١٠ کاتژمێر بوو، لیۆن بە زۆر کەمیکردەوە بۆ ٦ کاتژمێر، پاشان بۆ ٣ کاتژمێر و ٤٩ خولەک، بەڵام کاتێک فیلمەکە گەیشتە ئەمریکا، ستۆدیۆکە بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی دەرهێنەر، فیلمەکەیان پارچەپارچە کرد و کردیانە ٢ کاتژمێر و ڕووداوەکانیان بەپێی کات ڕێكخستەوە، ئەمە وایکرد فیلمەکە مانا قووڵەکەی لەدەست بدات و ببێتە شکستێکی گەورە لە بۆکس ئۆفیس، (لیۆن) هێندە دڵشکاو بوو دوای ئەم ڕووداوە کە تا مردنی کە دەکات ٥ ساڵ دواتر هیچ فیلمێکی تری دروست نەکرد و زۆربەی هاوڕێیە نزیکەکانی دەڵێن (ئەم فیلمە لیۆن،ـی کوشت).

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Once Upon a Time in America
فیلم