پڕینەرترین فیلم و زنجیرەكان لە ماڵپەڕی شافیلم
365 ڕۆژ
ماسیمۆ کوڕی سەرۆکی مافیای (سیچیلی)ـیە وە لاوراش دەرهێنەری فیلمە بۆ گەشتێک دەچێت بۆ سیچیلی بەڵام نازانێت کە ماسیمۆ دەیڕفێنێت و ٣٦٥ ڕۆژی دەداتێ بۆ ئەوەی ئاشقی بێت
هاریپۆتەر و بەردی جادووگەرەکە
(هاری پۆتەر)، کوڕێکی هەتیووی حەوت ساڵان، بۆی دەردەکەوێت کە جادووگەرە و بانگهێشت دەکرێت بۆ قوتابخانەیەکی جادوویی بەناوی "هۆگوارتس"، لەگەڵ ڕزگاربوونی لە ژیانێکی زۆرداری و نا ئاسودەیی دەچێتە ناو جیهانێکی پڕ لە جادووەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی بۆ درووست دەبێت.
365 ڕۆژی دواتر
لاورا و ماسیمۆ لە لێواری جیابوونەوەدان و ناچۆ بە هەلی دەزانێت بۆی لە یەکیان جیابکاتەوە و لاورا بۆخۆی بێت
365 ڕۆژ: ئەم ڕۆژانە
لاورا دەکەوێتە ناو گێژاوێکی نوێووە و بۆی دەردەکەوێت ماسیمۆ ناپاکی لێدەکات، بەڵام جگە لەوە چەندەها نهێنیتر هەیە کە بۆی ڕوون نەبووەتەوە
گەورەی ئەنگوستیلەكان: هاوەڵانی ئەنگوستیلەكە
ھۆبیتێکی لاواز لە شایەرەوە وە لەگەڵ ھەشت ھاوڕێدا دەردەچن بۆ لەناوبردنی ئەنگوستیلەیەکی بەھێز وە ڕزگارکردنی زەوی ناوەڕاست لە گەورەی تاریکایی (ساورۆن).
هاری پۆتر و ژووری نهێنییەکان
کورتەباڵایەکی خزمەتکار (هاری) ئاگادار دەکاتەوە لەوەی بۆ ساڵی خوێندنی نوێ نەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەی "هۆگوارتس"، بەڵام (هاری) گوێی لێ ناگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە، بەهۆکارێکی نادیار بوونەوەر و قوتابییەکانی ناو قوتابخانەکە بەبەرد دەکرێن و ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە بۆیە (هاری) و هاوڕێکانی بەدوای هۆکارەکەی دەگەڕێن هەتاوەکو بزانن چی نهێنییەکی لە پشتەوەیە.
جۆن ویك : بەشی چوار
(جۆن ویک) ڕێگایەک بۆ بەزاندنی دەسەڵاتدارانی مێزەکە ئاشکرا دەکات، بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت ئازادی بەدەست بهێنێت، (ویک) دەبێت ڕووبەڕووی دوژمنێکی نوێ ببێتەوە لەگەڵ هاوپەیمانە بەهێزەکانی لە سەرانسەری جیهاندا ، هێزێکی چەکدار کە هاوڕێ کۆنەکان دەکاتە دوژمن.
دیكتاتۆر
چیرۆکی قارەمانی دیکتاتۆرێک کە ژیانی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە هەرگیز دێموکراسی بۆ ئەو وڵاتە چەوساوە خۆشەویستەی نابێت
مردووی ڕۆیشتوو
(ڕیک گرایمس) جێگری ئەفسەری پۆلیس لە کۆماوە بە ئاگا دێت لە جیهانێکدا کە مرۆڤە گۆشتخۆرەکان تێیدا زاڵن. لێرەوە دەبێت ڕابەرایەتی کۆمەڵێک مرۆڤی ڕزگاربوو بکات بۆ مانەوە لە ژیاندا.
ڕۆژانەی خوێنمژەکان
لە شارۆچکەیەکدا کە لە دەرەوە ئارام دەردەکەوێت، کۆمەڵە نهێنییەکی کۆنتر لە خودی کات شاردراونەتەوە. کچێکی هەرزەکار لەنێوان دوو برادا سەری لێشێواوە و نەفرەتی نەمریی لە دەمارەکانیاندایە.
جنۆکەکەم
(جۆنگ کوو وۆن) ئەهریمەنە(جنۆکە)یە کاری ئەوەیە لەگەڵ مرۆڤەکان ڕێک بکەوێت و ڕزگاریان بکات لە ڕۆحە شەڕانگێزەکانیان دوای ئەوەی چاوی بە (دۆ دۆهی) دەکەوێت هێزەکەی لەدەست دەدات ناچار دەبێت گرێبەستێکی لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی بیپارێزێت
دوور لە زانکۆ
لەناو جیهانی پڕکێشەی زانکۆدا، چیرۆکێکی سۆزداریی قووڵ و چاوەڕواننەکراو لە نێوان دوو کەسایەتیی تەواو جیاوازدا لەدایک دەبێت.
سەروو سروشتی
دوو برا وەک ڕاوچی شوێن هەنگاوەکانی باوکیان دەکەون، شەڕ لەگەڵ بوونەوەرە سەروو سروشتییە جۆراوجۆرە خراپەکان دەکەن، لەوانە ئەهریمەن و جنۆکە و خوداوەندەکان کە بەسەر زەویدا دەسوڕێنەوە.
لەوێوە
(جیم) و (تابیثا) لەگەڵ منداڵەكانیان دەچن بۆ گەشتێک لەکاتی هاتنەوەیان ڕێیان دەکەوێتە شارۆچکەیەکی سەیر كە ناتوانن لێی دەربچن، هەموو ڕێگاکان دەیان گەڕێنێتەوە ناو شارۆچکەکە، بەبێ هێڵی ئینتەرنێتە وەک ئەوەی زیندانی كرابن
پادشای خاکەکە
(گۆو وون) دەکەوێتە شەڕێکی ئالۆزی میراتەوە، ئەو گەنجێکی زیرەک و شیکە، بەڵام زۆر باش نییە لە پەیوەندی خۆشەویستیدا، بەرگەی زەردەخەنەی ساختە ناگرێت (چیۆن سا ڕانگ) کەسایەتییەکی گەشاوەی هەیە، لە هۆتێلی “کینگ” دەست بە کارکردن دەکات ڕووبەڕووی کێشەی جۆراوجۆر دەبێتەوە. هەردووکیان یەکتر دەناسن و دەکەونە پەیوەندییەکی سۆزدارییوە.
ڕاکەرە ڕووخۆشەکەم
ریۆ سۆن جێ) ئەستێرەکی بەناوبانگەو و لە بواری خۆیدا سەرکەوتووە سەرەڕای سەختی کارەکەی. (ئیم سۆل) کچێکە بەهۆی ڕووداوێک لە مناڵیدا ئیفلیجە نەیتوانیوە بە خەونەکەی بگات هەوادارێکی سەختی (سۆن جێ)یە و تووشی شۆک دەبێت و ١٥ ساڵ دەگەڕێتەوە کاتێک دەبیستێت (سۆن جێ) مردووە هەوڵی ڕێگریکردن لە داهاتووە سامناکەکەی دەدات.