دۆزینەوەی نواندنکارێک بۆ ڕۆڵی (هانس لاندا) لەسەرەتادا دەرهێنەر (کوینتن تارانتینۆ) نزیک بوو فیلمەکە هەڵبوەشێنێتەوە چونکە پێی وابوو هیچ ئەکتەرێک نییە بتوانێت ڕۆڵی (هانس لاندا) بگێڕێت کە پێویست بوو بە ٤ زمان (ئەڵمانی، فەرەنسی، ئینگلیزی، ئیتاڵی) بە ڕەوانی قسە بکات، کاتێک (کریستۆف واڵتز) هاتە ناو تاقیکردنەوەکە، تارانتینۆ وتی: (ئەم پیاوە فیلمەکەی ڕزگار کرد) تارانتینۆ ڕێگەینەدا کریستۆف واڵتز لەگەڵ ئەکتەرەکانیتر مەشق بکات، بۆ ئەوەی لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنەکاندا ئەکتەرەکانی تر بە ڕاستی لە ئاستی زیرەکی و ترسناکیی قسەکانی شۆک بن و هەست بە نائارامی بکەن.