← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

بکوژەکە چۆن ئاشکرا بوو؟

📅 June 9, 2026
زنجیرەکان
بکوژەکە چۆن ئاشکرا بوو؟
فەلسەفەی سەرەکی دەیڤد لینچ بۆ زنجیرەکە ئەوە بوو کە نابێت هەرگیز بکوژی لۆرا پاڵمەر ئاشکرا بکرێت، پرسیاری "کێ لۆرا پاڵمەری کوشت؟" تەنها هۆکارێک بوو بۆ ڕاکێشانی بینەر و قووڵبوونەوە لە ناو نهێنییە تاریکەکانی شارۆچکەکە و دەروونی کارەکتەرەکان، بەڵام لە وەرزی دووەمدا، تەلەفزیۆنی ABC فشاری زۆری خستە سەر دروستکەرانی زنجیرەکە چونکە بینەران بێتاقەت ببوون و دەیانویست بکوژەکە ئاشکرا ببێت، لینچ ناچار بوو لە ئەڵقەی حەوتمی وەرزی دووەمدا بکوژەکە ئاشکرا بکات کە (لێلاند پاڵمەر، باوکی لۆرا بوو لەژێر کاریگەری بۆب) لینچ هێندە لەم بڕیارە دڵگران بوو کە بۆ ماوەیەک زنجیرەکەی جێهێشت، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی ئاستی ئەڵقەکانی ناوەڕاستی وەرزی دووەم، لەبەر ئەوەی ئەم چەند ئەڵقەیە مۆری دەست و پەنجەی لینچ،ـی بەسەرەوە نەبوو.

📺 دەربارەی ئەم زنجیرەیە

Twin Peaks
زنجیرەکان
TMDB