← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

شێواندنی ڕاستییەکان

📅 June 13, 2026
فیلم
شێواندنی ڕاستییەکان
کاتێک فیلمەکە نمایشکرا، خێزانی ڕاستەقینەی دکتۆر (دۆن شێرلی) تووشی شۆک و تووڕەیی بوون، ئەوان وتیان فیلمەکە پڕە لە درۆ و شێواندنی ڕاستی براکەی دکتۆر شێرلی وتی کە دۆن هەرگیز (تۆنی لیپ)ـی وەک هاوڕێیەکی نزیک نەبینیوە، بەڵکو تەنها وەک کارمەندێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ کردووە، خێزانەکەی (دۆن شێرلی) دەڵێن دۆن هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ خێزانەکەیدا هەبووە و هەرگیز وەک فیلمەکە تەنیا و دابڕاو نەبووە، ئەمەش وای کرد کە نەوەکانی شێرلی فیلمەکە وەک هەوڵێک بۆ جوانکردنی سپی پێستەکان لەسەر حیسابی ڕەشپێستەکان ببینن.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Green Book
فیلم
TMDB