← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

ڕۆڵگێڕان تەنها لەبەر کردنی دەق نییە

📅 June 26, 2026
فیلم
ڕۆڵگێڕان تەنها لەبەر کردنی دەق نییە

نواندکاری مەزنی بەریتانی (دانیەڵ دەی-لوییس) بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی نووسەر و وێنەکێشی ئیفلیج (کریستی براون) بە ڕادەیەک چووە ناو قوڵایی کارەکتەرەکەوە کە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە کاتی وێنەگرتندا بە هیچ شێوەیەک لەسەر کورسییە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی هەڵنەدەستا تەنانەت کاتێک کامێراکانیش دەکوژانەوە، بە جۆرێک کە تیمی بەرهەمهێنان ناچاربوون بە کەوچک نانی پێبدەن و بیبەن بۆ تەوالێت، و بەهۆی دانیشتنی بەردەوام بە شێوازی خوار و پێچاوپێچەوە دوو پەراسووی سنگی شکا، ئەمە پەیامێکی هونەریی قورس بوو کە دەی-لویس پێی وابوو نواندن تەنها لەبەرکردنی دەق نییە، بەڵکو گۆڕینی تەواوەتیی جەستە و ڕۆحە بۆ ناو ئازارەکانی کەسێکی تر، کە بەهۆیەوە یەکەم خەڵاتی ئۆسکاری ژیانی بەدەستهێنا.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

My Left Foot: The Story of Christy Brown
فیلم
TMDB