← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

ئاوێنەی خامۆش

📅 September 5, 2025
فیلم
ئاوێنەی خامۆش
لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە بەهۆی کەمبوونی بودجە، وە دۆخێکی دەروونی پڕ لە نائارامی، کە لە دوای جیابوونەوەی لە خۆشەویستەکەی سەرچاوەی گرتبوو، (بێرگمان) دەرهێنەری فیلمەکە بڕیاریدا کە فیلمەکە بە شێوەیەکی زۆر سادەتر وێنەگرتنی بۆ بکرێت، بەتایبەتی لە دوورگەی (ڤارۆ) لە سوید، کە ببووە شوێنی دڵخوازی (بێرگمان)، ئەم سادەییە کە لە سەرەتا وەک ناچارییەکی ماددی دەرکەوت، بووە پلەیەکی فەلسەفی کە (بێرگمان) توانی کەشێکی شاعیرانە، وە کەشێکی قوڵ دروست بکات، کە تیایدا دوو کەسایەتی سەرەکی، (ئەلیزابێس) وە (ئاڵما)، لە نێوان ناسنامەی یەکدی، وە واقیع و خەیاڵدا گیربخۆن، دوورگەی ڤارۆ کە بە سروشتە تەنیاکەی، و کەشە خەمگینەکەی ناسراوە، وەک ئاوێنەیەک بوو کە دۆخی دەروونی کەسایەتییەکان، و تێڕوانینە فەلسەفییەکەی (بێرگمان) دەربارەی تەنیایی بوون، و ناسنامەی مرۆڤ پیشان بدات.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Persona
فیلم
TMDB