کریستۆفەر نۆڵان) سەرەتا هیچ وردەکارییەکی دەربارەی چیرۆکی فیلمەکە نەدابوو بە (هانس زیمەر) بۆ ئەوەی میوزیکی فیلمەکە بنوسێت، تەنها لاپەڕەیەکی سپی دابوو پێی کە بە کورتی لێی نوسرابوو چیرۆکەکە سەبارەت بە باوکێک و منداڵەکەیەتی.
کاتێک بەتەواوی ئاوازەکەی نوسییەوە هانس بە نۆڵانی گوت کە ئامادەیە میوزیکەکەی بۆ بنێرێت، بەڵام نۆڵان گووتی: "نەخێر، خۆم دێم وە بەیەکەوە گوێی لێ دەگرین." پاشان بەیەکەوە چون بۆ ستۆدیۆیەک، وە گوێیان لێی گرت، پاش ئەوەی نۆڵان بۆ یەکەم جار گوێی لێگرت، بە هانس'ـی گووت: "ئێستا بەڕاستی پێویستە فیلمەکە دروست بکەین."