(وۆنگ کار وای) لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەدا، دیمەنەکانی لەگەڵ (تۆنی لیۆنگ) و (مەگی چۆنگ) هەر دوو کەسایەتی سەرەکی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و بێ پلانی پێشوەختە وێنە گرت، بە جۆرێک کە زۆرێک لە گفتوگۆکان و جوڵەکان لە کاتی وێنەگرتندا دروست بوون، نەک لە سکرینپڵەیەکی ئامادە کراودا، ئەمە کە لە سەرەتا وەک تەکنیکێکی دەرهێنانی دەرکەوت، کە (وۆنگ) پێی دەیویست نیشان بدات کە ئەوین و پەیوەندییە مرۆییەکان لە نێو کات و شوێنێکی دیاریکراودا چەندە ناسک و پێشبینیکراو نین، شوێنی وێنەگرتن کە زۆرجار لە گەڕەکە تەسکەکان و ژوورە سادەکانی (هۆنگ کۆنگ) بوو، لەگەڵ مۆسیقایەکی خەمگین و شاعیرانەی (مایکڵ گالاسۆ) هەستێکی تەنیایی و ئەوینێکی نەگەیشتوو دروست کرد، کە کەسایەتییەکان لە نێو کەشێکی پڕ لە هەستە ناسکەکاندان.