← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

خەونێکی سی ساڵەی (ماڕتن سکۆرسەیزی)

📅 September 15, 2025
فیلم
خەونێکی سی ساڵەی (ماڕتن سکۆرسەیزی)
(ماڕتن سکۆرسەیزی) کاتێک بۆ یەکەمجار، لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان، ڕۆمانی (Silence)ـی (شوساکو ئیندۆ)ـی خوێندەوە، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر بەجێهێشت، (ماڕتن) ویستوویەتی ڕاستەوخۆ ئەو کاتە فیلمێک لەسەر ئەم ڕۆمانە درووست بکات، بەڵام ئەم کارە ئاسان نەبوو، ساڵانێکی زۆر کێشەی هەبوو لە بەدەستهێنانی مافی پەرتووکەکە، وە لەلایەکی تریش دۆزینەوەی پارە و کاتێکی گونجاو بۆ درووستکردنی فیلمەکە، لە هەمان کاتدا سەرقاڵی درووستکردنی چەندین فیلمی تر بووە، بەڵام هەرگیز وازی لەم بیرۆکەیە نەهێنا، و نزیکەی ۳۰ ساڵ لە نێو دڵیدا هەڵیگرت، دواجار لە ساڵی ۲۰۱٦ـدا، تووانی فیلمی (Silence) درووست بکات، و خەونەکەی بەدیبهێنێت.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Silence
فیلم
TMDB