← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

هەنگاوی مەرگ

📅 September 17, 2025
فیلم
هەنگاوی مەرگ
لە فیلمەکەدا کاتێک کە کارەکتەری (ماریۆن کرەین) تێیدا بە چەقۆ دەکوژرێت،(هیچکۆک) لێرەدا دەیویست دەنگێکی زۆر واقعی و ترسناک دروست بکات کە وا پیشان بدات کە چەقۆیەک بەر جەستەی مرۆڤ کەوتووە، (هیچکۆک) چی کرد؟
(هیچکۆک) و تیمی دەنگی فیلمەکە چەندین تاقیکردنەوەی جیاوازیان کرد بۆ دۆزینەوەی دەنگێک کە وەک دەنگی چەقۆ بێت کە بەر جەستەی مرۆڤ دەکەوێت، ئەوان بەر لە هەموو شتێک پارچەیەکی گەورەی گۆشتیان هێنابوو و چەقۆیان تێخست بۆ ئەوەی دەنگی (بەرکەوتنی چەقۆ لە گۆشتەکە) وەربگرن، بەڵام دەنگی چەقۆکە بە تەنها ئەوەی نەبوو کە (هیچکۆک) دەیویست، چونکە دەنگی چەقۆکە کەمێک خاو بوو و ئەو هەستە ترسناکەی نەدەدا کە (هیچکۆک) بەدواییدا بوو، بۆیە (هیچکۆک) بڕیاری دا تەماتەیەکی گەورەش تاقی بکاتەوە، تەماتە بەهۆی شێداری و نەرمییەکەی دەنگێکی شلی وەک (گۆشتی) دروست کرد کە زیاتر لە دەنگی گۆشتی مرۆڤەوە نزیک بوو، دوای چەندین تاقیکردنەوە، ئەوان دەنگی چەقۆ و تەماتەیان تێکەڵ کرد بۆ دروستکردنی ئەو دەنگە تایبەتە کە ئێستا لە دیمەنەکەدا دەبیسترێت، ئەم دەنگە وەک دەنگێکی (شل و قووڵ) دەردەکەوێت کە هەست بە ئازار و ترس دەدات بە بینەر و بیسەر.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Psycho
فیلم
TMDB