دەرهێنەر (سیدنی لومێت) دەیویست بینەر هەمان ئەو هەستە خنکێنەر و تەنگەژەیەی هەبێت کە ١٢ دادوەرەکە لەناو ژوورە بچووکەکەدا هەیانبوو، بۆیە فێڵێکی زۆر بلیمەتانەی بەکار هێنا، لە سەرەتای فیلمەکەدا کامێراکان لە ئاستێکی بەرز و بە هاوێنەی (Lens) فراوان وێنەیان دەگرت تا ژوورەکە گەورە دیار بێت، بەڵام هەرچی فیلمەکە بەرەو کۆتایی و گرژی دەڕۆیشت، (لومێت) پلە بە پلە هاوێنەی کامێراکانی دەگۆڕی بۆ هاوێنەی (Telephoto) کە مەودای بینین تەسک دەکەنەوە و وێنەکە پەستێنراو نیشان دەدەن، ئەم گۆڕانکارییە وای کرد لە کۆتاییی فیلمەکەدا دیوارەکان و ئەکتەرەکان ئەوەندە لە یەکتر نزیک و چڕ دەربکەون کە بینەر بێ ئەوەی هەستی پێ بکات، تووشی دڵەڕاوکێ و هەناسەتەنگی دەبوو، ڕێک وەک ئەوەی دیوارەکانی ژوورەکە خەریک بێت بەسەریاندا بڕووخێن.