یەکێک لە بەناوبانگترین و ترسناکترین دیمەنەکان کاتێکە کە (جاک وۆڵتز) لە خەو هەڵدەستێت و دەبینێت سەری ئەسپە خۆشەویستەکەی لەناو جێگاکەیدایە و هەموو شوێنێک بووە بە خوێن, دەرهێنەر (فرانسیس فۆرد کۆپۆلا) بۆ ئەوەی کاردانەوەی نواندنکارەکە (جۆن مارلی) بە ڕاستی ترسناک بێت، فێڵێکی لێ کرد لە کاتی مەشقەکاندا سەری ئەسپێکی دەستکرد و لاستیکییان بەکار دەهێنا، بەڵام لە کاتی وێنەگرتنی سەرەکی، بێ ئەوەی ئەکتەرەکە بزانێت، ستافەکە سەری ئەسپێکی ڕاستەقینەیان هێنا کە لە کارگەیەکی خواردنی ئاژەڵان کڕیبوویان و خستیانە ناو جێگاکە، کاتێک ئەکتەرەکە لێفەکەی لادا و سەیری کرد، ئەو هاوارە بەرز و ترسناکەی کە لە فیلمەکەدا دەیبیستین، هاوارێکی ڕاستەقینەی (جۆن مارلی)ـیە لە ترسی بینینی سەرە ئەسپە ڕاستەقینەکە و ئەو هەموو خوێنە، ئەمەش وای کرد ئەو دیمەنە ببێتە یەکێک لە ڕاستەقینەترین ساتەکانی مێژووی سینەما.