یەکێک لە بەناوبانگترین دیمەنەکان کاتێکە کە (جۆکەر) نەخۆشخانەکە دەتەقێنێتەوە و بە پۆشاکێکی پەرستارەوە لە باڵەخانەکە دێتە دەرەوە، لێرەدا دەرهێنەر (کریستۆفەر نۆلان) بڕیاری دا بە ڕاستی باڵەخانەیەکی کۆن بتەقێننەوە و هیچ گرافیکێکی کۆمپیوتەری بەکارنەهێنن کاتێک (هێث لێجەر) خەریکی ڕۆیشتنە و تەقینەوەکان لە پشتییەوە دەست پێ دەکەن، یەکێک لە تەقینەوەکان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە دواکەوت و نەتەقییەوە، بەڵام (هێث لێجەر) وەک ئەکتەرێکی بلیمەت لە ڕۆڵەکەی دەرنەچوو و وێنەگرتنەکەی ڕانەگرت، ئەو دەستی کرد بە یاری کردن بە ئامێری تەقینەوەکە و چەند جارێک بە بێزارییەوە دایگرت و شانی هەڵتەکاند، ڕێک لەو ساتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویدا، ئەو بە شێوازێکی کۆمیدی و ترسناک بازی دا بۆ ناو پاسەکە، ئەم کاردانەوەیە بە تەواوی بەبێ ئامادەکاری پێشوەختە و هەڵبەستراوی خودی ئەکتەرەکە بوو، (نۆلان) هێندە بەو ساتە سەرسام بوو کە بڕیاریدا هەمان دیمەن لە فیلمەکەدا بهێڵێتەوە، چونکە نیشانی دەدا کە چۆن (جۆکەر) تەنانەت لە کاتی تەقینەوەشدا تەنها وەک یارییەک سەیری وێرانکاری دەکات.