← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

تێکەڵکردنی ژیانی ڕاستی و نواندن

📅 February 26, 2026
فیلم
تێکەڵکردنی ژیانی ڕاستی و نواندن
ئەو ڕاستگۆیی و وزە بێسنوورەی کە لە کارەکتەری (گویدۆ)دا دەیبینین، تەنها نواندنێکی سادە نەبوو، بەڵکو پەیوەندییەکی زۆر قووڵی بە ژیانی ڕاستەقینەی باوکی ئەکتەر و دەرهێنەر (ڕۆبێرتۆ بێنینێ)وە هەبوو. باوکی لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کەمپێکی نازییەکاندا دەستبەسەر کرابوو، کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، بۆ ئەوەی منداڵەکانی تووشی شۆکی دەروونی نەبن و نەیانترسێنێت، بە شێوازێکی کۆمیدی و بە پێکەنینەوە باسی چیرۆکە تاڵەکانی ناو کەمپەکەی بۆ دەکردن, )ڕۆبێرتۆ)ـش هەر ئەم فێڵە دەروونییەی باوکی بەکار هێنایەوە بۆ ئەوەی پیشانی بدات کە چۆن مرۆڤ دەتوانێت لە ناو جەرگەی تاریکیدا، خەیاڵ وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی بێتاوانیی منداڵەکەی بەکاربهێنێت، ئەمە وای کرد کە فیلمەکە نەک هەر وەک تراژیدیایەک، بەڵکو وەک سروودێکی ستایشی خۆشەویستی باوکایەتی لە مێژووی سینەمادا بمێنێتەوە.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Life Is Beautiful
فیلم