← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

داڕمانی دەروونی نواندنکارەکە

📅 February 26, 2026
فیلم
داڕمانی دەروونی نواندنکارەکە
دەرهێنەر (ستانلی کوبریک) کە بەوە ناسراوە زۆرترین دووبارەکردنەوەی بە ئەکتەرەکان کردووە، دەیویست کارەکتەری (وێندی) هەمیشە لە دڵەڕاوکێ و ترسێکی ڕاستەقینەدا بێت، بۆیە فێڵێکی دەروونیی زۆر توندی بەرامبەر ئەکتەر (شێلی دوڤاڵ) بەکار هێنا, (کوبریک) فەرمانی بە تەواوی ستافی فیلمەکە دابوو کە بە هیچ شێوەیەک قسە لەگەڵ (شێلی) نەکەن و هیچ هاوسۆزییەکی بۆ نیشان نەدەن، تەنانەت خۆشی بەردەوام لەبەر چاوی هەموویاندا ڕەخنەی لێ دەگرت و پێی دەوت کە کاتی هەموویان بەفیڕۆ دەدات، ئەم گۆشەگیرییە وای کرد کە (شێلی) بە ڕاستی بگاتە ئاستی داڕمانی دەروونی، بە جۆرێک لەو دیمەنە بەناوبانگەی کە بە دارێکی بیسبۆڵ بەرگری لە خۆی دەکات، ئەو گریان و لەرزینەی دەیبینین نواندن نییە، بەڵکو گریانێکی ڕاستەقینەی پڕ لە هیلاکییە، چونکە (کوبریک) ئەو دیمەنەی (١٢٧ جار) دووبارە کردەوە تا ئەکتەرەکە بە تەواوی لە ڕووی دەروونییەوە تێکشکا.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

The Shining
فیلم
TMDB