(ماس میکێڵسن) بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارەکتەری (لوکاس) بەو شێوە شکاو و بێتاوانە بگێڕێت، بڕیاری دا لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنە قورسەکاندا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەڵ ئەکتەرەکانی تری فیلمەکەدا نەبێت و لە کاتی پشووەکانیشدا قسەیان لەگەڵ نەکات، بۆ ئەوەی ئەو تەنیایی و دوورخرانەوەیەی کە کارەکتەرەکە لە ناو چیرۆکەکەدا پێیدا تێدەپەڕێت، بە ڕاستی لەسەر ڕووخسار و دەروونی ڕەنگ بداتەوە، ئەم دوورکەوتنەوەیە وای کردبوو کە ئەکتەرەکانی تریش لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنی هێرشکردنە سەری لە مارکێتەکەدا، بە ڕاستی هەست بەو بێگانەیی و ڕقە بکەن بەرامبەری، و دیمەنەکە هێندە ترسناک و واقعی دەربچێت کە بینەر هەناسەی سوار بێت، لە کاتێکدا هەموویان لە ژیانی ئاساییدا هاوڕێی نزیکی یەکتر بوون.