نواندنکار (ماس میکێڵسن) و هاوڕێکانی دەیانویست تیۆرییەک تاقی بکەنەوە کە دەڵێت، مرۆڤ بە ڕێژەیەکی کەم لە کحول لە خوێنیدا، بەهرەمەندتر و دڵخۆشتر دەبێت، بۆیە (تۆماس ڤینتەربێرگ)ـی دەرهێنەر دەیویست نواندنی ئەکتەرەکان لە کاتی سەرخۆشیدا زۆر واقعی و دوور بێت لەو شێوازە کۆمیدییەی کە لە فیلمەکانی تردا دەیبینین، ئەکتەرەکان بۆ ئەوەی بزانن چۆن بە شێوەیەکی کەم و ورد سەرخۆش بن، پێکەوە چەندین تاقیکردنەوەیان لەسەر بڕی جیاوازی خواردنەوە کرد و لە کاتی وێنەگرتنی مەشقەکاندا خۆیان بە ڕاستی سەرخۆش کردبوو تاوەکو تێبگەن لەوەی چۆن جەستەیان دەلەرزێت و دەنگیان دەگۆڕێت، بەڵام (ماس میکێڵسن) ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتی وێنەگرتنی سەرەکیی فیلمەکەدا، ئەوان تەنها ئاویان دەخواردەوە و هیچ کحولێکیان بەکارنەهێنا، چونکە نواندنەکە هێندە ورد و جەستەیی بوو کە پێویستی بە هۆشیارییەکی تەواو هەبوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەو سەرخۆشییە کەمە بەو نایابییە بەرجەستە بکەنەوە، ئەمەش وای کرد کە بینەر بە ڕاستی باوەڕ بەوە بکات کە ئەوان لە ژێر کاریگەریی کحولدان، لە کاتێکدا هەمووی تەنها بەهرەی نواندن و ئەو تاقیکردنەوانە بوو کە پێشتر ئەنجامیان دابوو.