پڕکێشەترین و بەناوبانگترین دیمەنەکان ئەو ساتەیە کە (ڤینسێنت ڤێگا) بە دەرزییەکی (ئەدریناڵین) لێدانێکی بەهێز دەدات لە دڵی (میا واڵاس) بۆ ئەوەی لە بێهۆشیی ئۆڤەردۆز ڕزگاری بکات, دەرهێنەر (کوینتن تارانتینۆ) بۆ ئەوەی ئەو لێدانە زۆر خێرا و بەهێز دەربکەوێت، تەکنیکێکی سینەمایی زۆر سادە بەڵام کاریگەری بەکار هێنا، ئەو دیمەنەکەی بە پێچەوانە وێنە گرت، واتە لە ڕاستیدا (جۆن تراڤۆڵتا) دەرزییەکەی لەسەر سنگەکەی (ئۆما تورمان) دانابوو و بە خێرایی بۆ سەرەوە رایوەشاند، پاشان لە کاتی مۆنتاژدا فیلمەکەیان بە پێچەوانە لێ دایەوە تاوەکو وا دەربکەوێت کە دەرزییەکە بەو هەموو هێز و خێراییەوە بەرەو خوارەوە دەچێت، ئەم تەکنیکە وای کرد دەنگ و جووڵەی دەرزییەکە هێندە ترسناک بێت کە بینەر هەست بە ئازارەکە بکات، لە کاتێکدا ئەکتەرەکە تەنها خەریکی ڕاکێشانی دەرزییەکە بوو بۆ سەرەوە نەک لێدانی.