← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

کاردانەوەی ڕاستەقینە

📅 March 2, 2026
فیلم
کاردانەوەی ڕاستەقینە
دیمەنێکی زۆر بەناوبانگ هەیە کە تێیدا (ئێدوارد نۆرتن) بۆ یەکەمجار مشتێک دەوەشێنێتە بن گوێی (براد پیت) لە گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێلەکاندا، دەرهێنەر (دەیڤد فینچەر) بۆ ئەوەی کاردانەوەیەکی زۆر ڕاستەقینە لە (براد پیت) وەربگرێت، فێڵێکی لە هەردوو ئەکتەرەکە کرد، لە کاتی مەشقەکاندا بڕیار وابوو نۆرتن تەنها بە شێوەیەکی نمایشی و فەیک لە شانی براد پیت بدات، بەڵام ڕێک پێش دەستپێکردنی وێنەگرتنی سەرەکی، (فینچەر) بە نهێنی لە گوێی (ئێدوارد نۆرتن)دا چرپاندی و پێی ووت (ئەمجارە بە ڕاستی و بە هەموو هێزتەوە بیوەشێنە بە بن گوێیدا) کاتێک نۆرتن مشتە ڕاستەقینەکەی وەشاند، ئەو هاوارە پڕ لە ئازار و ئەو کتوپڕەی کە لە (براد پیت)ـەوە دەبیستین، کاردانەوەیەکی تەواو ڕاستەقینە بوو چونکە بە هیچ شێوەیەک چاوەڕێی لێدانێکی وەهای نەدەکرد، ئەمە تەکنیکی (فینچەر)ـە بۆ ئەوەی دیمەنەکە ئەوەندە واقعی دەربچێت.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Fight Club
فیلم