← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

بەکارنەهێنانی تەکنیکی (CGI)

📅 March 2, 2026
فیلم
بەکارنەهێنانی تەکنیکی (CGI)
دەرهێنەر (کریستۆفەر نۆلان) دەیویست دیمەنی تەقینەوە ئەتۆمییەکە هێندە واقعی بێت کە بینەر هەست بەو ترسە بکات کە زاناکان لەو ساتەدا هەیانبووە، بۆیە بڕیاریدا بە هیچ شێوەیەک گرافیکی کۆمپیوتەری (CGI) بەکارنەهێنێت، تیمی کاریگەرییە تایبەتەکان بۆ دروستکردنی ئەو تیشکە سپییە بێزارکەرەی کە لە تەقینەوە ئەتۆمییەکەدا هەیە، تاقیکردنەوەیان لەسەر چەندین ماددەی جیاواز کرد، ئەوان دواجار بڕێکی زۆر لە (تۆزی مەگنیسیۆم و ئەلەمنیۆم)یان تێکەڵ بە سووتەمەنییەکە کرد، چونکە ئەم دوو ماددەیە کاتی سووتان تیشکێکی سپی و زۆر تیژ دروست دەکەن کە چاوی مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی بگرێت، ئەمەش ڕێک ئەو دیمەنە کوێرکەرەوەیە بوو کە (نۆڵان) بەدوایدا دەگەڕا، کاتێک تەقینەوەکە کرا تیشکەکە هێندە بەهێز بوو کە ئەکتەرەکان بۆ چەند چرکەیەک بە ڕاستی نەیاندەزانی چی ڕوو دەدات، ئەو بێدەنگی و شڵەژانەی لەو ساتەدا لەسەر ڕووخساریاندا دەیبینین کاردانەوەیەکی سروشتی بوو بۆ ئەو ڕووناکییە ترسناکەی کە بەرهەمیان هێنابوو.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Oppenheimer
فیلم