← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

ڕەتکردنەوەی ئەکتەری شوێنگرەوە

📅 March 3, 2026
زنجیرەکان
ڕەتکردنەوەی ئەکتەری شوێنگرەوە
لە زنجیرەی (Hannibal) ئەو دیمەنە هونەری و سەرنجڕاکێشانەی خواردن کە (دکتۆر لێکتەر) ئامادەیان دەکات، تەنها بۆ جوانی نین، بەڵکو دەرهێنەر و تیمی هونەری ڕاوێژکاری خواردنی تایبەتیان هەبوو بۆ ئەوەی دڵنیابن کە هەر ژەمێک پڕحژەیەکی دەروونییە، ئەکتەر (مادس میکڵسن) پێش وێنەگرتنی دیمەنەکان، مەشقی لەسەر تەکنیکە ڕاستەقینەکانی چێشتلێنانی ئاستی باڵا کردبوو، بە ڕادەیەک کە لە دیمەنەکاندا هەموو ئەو چەقۆ بەکارھێنان و جووڵە خێرا و وردانەی دەستی کە دەیبینین، خودی ئەکتەرەکەیە و هیچ جێگرەوەیەکی بۆ بەکارنەهێنراوە، دەرهێنەر ویستی لە ڕێگەی ئەم لێهاتووییە ڕاستەقینەیەی دەستەکانیەوە، ئەو پەیامە بگەیەنێت کە (هاننیباڵ) کەسێکە کە کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر هەموو وردەکارییەکی ژیانیدا هەیە، تەنانەت لە کاتی پارچەپارچەکردنی نێچیرەکانیشیدا.

📺 دەربارەی ئەم زنجیرەیە

Hannibal
زنجیرەکان
TMDB