← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

گۆڕینی ڕەفتاری ژیانی کەسی

📅 March 3, 2026
زنجیرەکان
گۆڕینی ڕەفتاری ژیانی کەسی
زنجیرەی (Snowfall) بۆ ئەوەی ڕاستگۆیی و قورسیی ئەو سەردەمە بپارێزرێت، ئەکتەری سەرەکی (دەمسن ئیدریس) کە ڕۆڵی (فرانکلین سەینت) دەگێڕێت، ڕووبەڕووی تەحەدایەکی گەورە بووەوە، (دەمسن) خۆی لە بنەڕەتدا بەریتانییە و خەڵکی لەندەنە، بەڵام بۆ ئەوەی زمان و شێوەزاری (لۆس ئەنجلس)ـی ساڵانی هەشتاکان بە تەواوی کۆنترۆڵ بکات، بڕیاریدا بۆ ماوەی چەندین مانگ تەنانەت لە کاتی پشووەکانیشیدا هەر بە شێوەزاری ئەمریکی قسە بکات، (دەمسن) بۆ ئەوەی نواندنەکەی زۆر واقعی بێت، (دوبستێپ) و مۆسیقای بەریتانیی تەرک کرد و تەنها گوێی لەو (هیپ هۆپ) و مۆسیقایانە دەگرت کە لەو سەردەمەی لۆس ئەنجلسدا باو بوون، تەنانەت کاتێک دایکی سەردانی کرد لە سێتی وێنەگرتنەکەدا، دەمسن ڕەتی کردەوە بە شێوەزاری بەریتانی وەڵامی بداتەوە و بە شێوەزاری کارەکتەری (فرانکلین) قسەی لەگەڵ دەکرد، ئەمەش وای کرد کە تەنانەت خەڵکی ناوچە ڕەسەنەکانی لۆس ئەنجلسیش باوەڕ نەکەن کە ئەو گەنجە لە ڕاستیدا لەندەنییە.

📺 دەربارەی ئەم زنجیرەیە

Snowfall
زنجیرەکان
TMDB