← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

ژینگەیەکی دڵ ڕەق و مەترسیدار

📅 March 3, 2026
زنجیرەکان
ژینگەیەکی دڵ ڕەق و مەترسیدار
لە زنجیرەی (Oz)ـدا کە بە یەکەم زنجیرەی درامای (HBO) دادەنرێت و ڕێگەی بۆ هەموو زنجیرە گەورەکانی دوای خۆی کردەوە، دەرهێنەر و نووسەر (تۆم فۆنتانا) دەیویست ژینگەی زیندانەکە ئەوەندە دڵڕەق و مەترسیدار بێت کە بینەر هیچ کاتێک هەست بە ئارامی نەکات، هەر بۆیە (فۆنتانا) یاسایەکی زۆر سەختی هەبوو: "هیچ کارەکتەرێک پارێزراو نییە" ئەو بە مەبەست هەندێک جار کارەکتەرە هەرە سەرەکی و خۆشەویستەکانی لەناکاو دەکوژت، تەنها بۆ ئەوەی ئەکتەرەکانی تریش لە ژیانی ڕاستەقینەدا هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن، ئەمە وای لێ هاتبوو کە ئەکتەرەکان هەموو بەیانییەک بە ترسەوە دەچوونە سەر کار و یەکەم شت سەیری دەقە نوێیەکانیان دەکرد، تا دڵنیا ببنەوە کە ئایا لەو ئەڵقەیەدا دەکوژرێن یان نا، چونکە فۆنتانا پێی وابوو ئەم ترسە ڕاستەقینەیەی ئەکتەرەکان لە لەدەستدانی کارەکەیان، وادەکات نواندنەکەیان لە ناو زیندانەکەدا زۆر قووڵتر و پڕ لە ڕاستگۆیی بێت.

📺 دەربارەی ئەم زنجیرەیە

Oz
زنجیرەکان
TMDB