← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

زیرەکی لە هەڵبژاردن

📅 March 3, 2026
زنجیرەکان
زیرەکی لە هەڵبژاردن
ئەکتەر (ستیڤ بوشێمی) کە ڕۆڵی (نەکی تۆمپسۆن) دەگێڕێت، لە ڕاستیدا لەگەڵ کارەکتەرە ڕاستەقینەکەی مێژوو (نەکی جۆنسۆن) لە ڕووی جەستەییەوە زۆر جیاواز بوو، (نەکی جۆنسۆن)ـی ڕاستەقینە پیاوێکی زەبەلاح و بەهێز بوو، بەڵام (ستیڤ بوشێمی) جەستەیەکی لاوازی هەیە، کاتێک ڕەخنەگرەکان پرسیاریان لە نووسەری زنجیرەکە (تێرێنس وینتەر) کرد بۆچی ستیڤیان هەڵبژاردووە، ئەو ووتی؛ "ئێمە پیاوێکمان نەدەویست کە بە بازووەکانی خەڵک بترسێنێت، بەڵکو پیاوێکمان دەویست کە تەنها بە چاوەکانی و بە زیرەکییەکەی، ژوورەکە بێدەنگ بکات" ئەم بڕیارە وای کرد کە کارەکتەری (نەکی) لە جیاتی ئەوەی تەنها پیاوکوژێکی سادە بێت، بوو بە یەکێک لە ئاڵۆزترین و سەرنجڕاکێشترین سەرکردە مافیاکانی مێژووی زنجیرە تەلەڤزیۆنیەکان.

📺 دەربارەی ئەم زنجیرەیە

Boardwalk Empire
زنجیرەکان
TMDB