دەرهێنەر (دەیڤد لینچ) بۆ دروستکردنی ئەو کەشوهەوای نامۆی و پڕ لە مەتەڵەی کە کارەکتەرەکان تێیدا قسە دەکەن، تەکنیکێکی زۆر ئاڵۆزی بەکار هێنا کە قسەکردنی پێچەوانە بوو، لە دیمەنەکانی ژوورە سوورەکەدا، ئەکتەرەکان ناچار بوون تەواوی ڕستەکانیان بە پێچەوانە لەبەر بکەن و بیڵێنەوە بۆ نموونە ئەگەر دەبوو بڵێن (سڵاو) دەبوو بڵێن (واڵس) پاشان لە کاتی مۆنتاژدا، دەرهێنەرەکە وێنە و دەنگەکەی بە پێچەوانە لێ دەدایەوە تا ڕستەکان ڕاست ببنەوە، ئەمە وای کرد کە نەک هەر شێوازی دەنگەکە زۆر نامۆ و ئەودیوی جیهان دەربکەوێت، بەڵکو تەنانەت جووڵەی دەم و چاوی ئەکتەرەکانیش جۆرە ناڕێکییەکی ترسناکی پێوە بێت کە بینەر هەست بکات شتێکی نادروست لەو شوێنەدا هەیە.