← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

بەکار نەهێنانی تەکنیکی cgi

📅 March 4, 2026
فیلم
بەکار نەهێنانی تەکنیکی cgi
دەرهێنەر (کریستۆفەر نۆلان) بۆ ئەوەی دیمەنەکان تا دەکرێت ڕاستەقینە دەربکەون و کەمترین پشتی بە گرافیکی کۆمپیوتەری (CGI) بەستووە، لەو دیمەنە ناودارەی کە تێیدا (ئارسەر) لە ناو ڕێڕەوی هۆتێلەکەدا لە دۆخی بێ کێشکردندا شەڕ دەکات، نۆلان بڕیاریدا ڕێڕەوێکی گەورەی بازنەیی دروست بکات کە توانای خولانەوەی هەبوو بە دەوری خۆیدا، ئەمەش وای کرد ئەکتەر (جۆزێف گۆردن لێڤیت) ناچار بێت بۆ ماوەی چەندین هەفتە مەشقی قورس بکات تا فێری ئەوە بێت چۆن لە ناو ژینگەیەکی جوڵاو و خولاوەدا هاوسەنگی خۆی بپارێزێت و بە ڕاستی شەڕ بکات, ئەو ماندوێتی و پەرێشانەی لەو دیمەنەدا لەسەر ڕووخساری جۆزێف دەیبینین تەواو ڕاستەقینەیە، چونکە ئەو بە کردەیی لە ناو ئەو ئامێرە گەورەیەدا هەڵدەدرا و دەبوو لە هەمان کاتدا نواندنێکی بێ کەموکوڕی پێشکەش بکات.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

Inception
فیلم