بۆ ئەوەی دیمەنەکانی ناو قوتابخانەکە و گەڕەکەکان وەک بەشێکی زیندوو لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی لۆس ئەنجلس دەربکەون، دەرهێنەر بڕیاریدا فیلمەکە لە گەڕەکی (Venice) وێنە بگرێت کە لەو سەردەمەدا بەڕاستی ناوەندێکی چالاکیی گروپە توندڕەوەکان بوو، ئەکتەر (ئێدوارد نۆرتن) بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە کارەکتەری (دێریک) تەنها پیاوێکی بەهێز نییە بەڵکو خاوەن مێشکێکی تیژ و کاریزمایەکی ترسناکە، بۆ ماوەی چەندین هەفتە لێکۆڵینەوەی لەسەر وتار و شێوازی قسەکردنی سەرکردە ڕاستەقینەکانی ئەو گروپانە کرد و هەندێک لەو دیالۆگە توندانەی لە فیلمەکەدا دەیانڵێت، خۆی بە هاوکاری نووسەرەکان دایڕشتنەوە تاوەکو کاریگەرییان لەسەر بینەر زیاتر بێت.