ئەکتەر (ئەنتۆنی ستار) کە ڕۆڵی (لوکاس هوود) دەگێڕێت، بە ڕادەیەک سوور بوو لەسەر ئەوەی دیمەنە شەڕەکان سروشتی و دڕندانە دەربکەون، کە زۆربەی کات ڕەتی دەکردەوە ئەکتەری جێگرەوە بەکاربهێنێت و خۆی دەچووە ناو جەرگەی پێکدادانەکانەوە، ئەم بڕیارە وای کرد کە لە کاتی وێنەگرتنی وەرزی یەکەمدا و تەنها لە یەکەم ڕۆژی کارکردنیدا، لە ئەنجامی مشتەکۆڵەیەکی هەڵەدا دەموچاوی بە سەختی بریندار ببێت و ناچار بن (١١ تەقەڵ) لە لێوی بدەن، بەڵام سەرەڕای ئازارە زۆرەکەی، ئەو ڕەتی کردەوە وێنەگرتنەکە ڕابگرێت و تەنها دوای چەند کاتژمێرێک گەڕایەوە بەردەم کامێرا، ئەم جۆش و خرۆشە وای کرد کە زنجیرەکە ببێتە خاوەنی هەندێک لە ناوازەترین و توندترین دیمەنە شەڕەکان، چونکە ئەو ئازار و ماندوێتییەی لە ڕووخساری ئەکتەرەکاندا دەیبینین، زۆرجار دەرەنجامی بەرکەوتنی جەستەیی ڕاستەقینە بوو لە کاتی وێنەگرتندا.