ئەکتەر (کامیرۆن بریتۆن) کە ڕۆڵی بکوژە زنجیرەییە بەناوبانگەکە (ئێدمۆند کەمپەر) دەگێڕێت، بە ڕادەیەک لە کارەکتەرەکەی نزیک ببووەوە کە تەنانەت لە کاتی پشووەکانیشدا لە سێتەکەدا بە هەمان شێوەی کەمپەر ڕەفتاری دەکرد و نەدەهاتە دەرەوە لەو کەسایەتییە، کامیرۆن بۆ ئەوەی ئەو دەنگە هێمن و ترسناکەی کەمپەر بە دروستی دروست بکات، چەندین کاتژمێر گوێی لە تۆمارە دەنگییەکانی چاوپێکەوتنە ڕاستەقینەکانی کەمپەر دەگرت و مەشقی لەسەر شێوازی هەناسەدانی دەکرد، بە جۆرێک کە لە دیمەنی چاوپێکەوتنەکاندا، ساردووسڕی و بێباکییەکەی وای لە ئەکتەرەکانی بەرامبەری دەکرد هەست بە دڵەڕاوکێیەکی ڕاستەقینە بکەن، ئەم وردەکارییە لە نواندندا وای کرد کە تەنانەت ئەو کەسانەی لە ژیانی ڕاستەقینەدا کەمپەریان بینیبوو، تووشی شۆک ببن لەبەر ئەو لێکچوونە زۆرەی لە نێوان ئەکتەرەکە و بکوژە ڕاستەقینەکەدا هەبوو، چونکە کامیرۆن توانیبووی نەک هەر شێوە، بەڵکو ئەو وزە تاریک و قورسەی ناو دەروونی بکوژەکەش بگوازێتەوە بۆ بینەر.