دەرهێنەر (کریستۆفەر نۆلان) بۆ ئەوەی دیمەنەکان لە ڕووی زانستییەوە ۱۰۰٪ ڕاست بن، پەنای بردە بەر فیزیازانی ناودار (کیپ تۆرن) و پێکەوە پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەریی زۆر ئاڵۆزیان دروست کرد بۆ ئەوەی وێنەی کونە ڕەشەکە دروست بکەن, ئەم پڕۆگرامە ئەوەندە ورد و پێشکەوتوو بوو کە توانای هەبوو حیساب بۆ چەمانەوەی تیشکی ڕووناکی بکات لە دەوری کێشکردنێکی یەکجار زۆر، بە جۆرێک کە مۆنتاژکردنی تەنها وێنەی کونە ڕەشەکە نزیکەی (١٠٠ کاتژمێر) کاتی ویستووە و قەبارەی داتاکان گەیشتووەتە (٨٠٠ تێرابایت)، ئەم هەوڵە مەزنە وای کرد کە نەک هەر فیلمەکە خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە، بەڵکو وێنەکە ئەوەندە لە ڕاستییەوە نزیک بوو کە (کیپ تۆرن) دواتر دوو توێژینەوەی زانستیی فەرمی لەسەر بنەمای ئەو داتایانە بڵاوکردەوە، چونکە فیلمەکە دیمەنێکی پێشکەش بە جیهانی زانست کرد کە پێشتر هیچ تەلسکۆبێک نەیتوانیبوو بەو ڕوونییە بیبینێت.