← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

دیمەنێک بەبێ نوسینی هیچ دەقێک

📅 March 13, 2026
فیلم
دیمەنێک بەبێ نوسینی هیچ دەقێک
یەکێک لە جوانترین و بەناوبانگترین دیمەنەکانی فیلمەکە کە تێیدا سێ مافیاکە (دێ نیرۆ و پێشی و لیۆتا) دەچنە ماڵی دایکی (تۆمی) بۆ نانی ئێوارە، هیچ دەقێکی نووسراوی بۆ دانەنرابوو، سکۆرسێزی خۆی ئاشکرای کردووە کە تەنیا ڕێنوێنییەکی کەمی دایکی کردووە کە "بە خێرهاتنی کوڕەکەی بکات، چونکە ماوەیەکە نەیبینیوە” بەڵام کاترین بە شێوەیەکی سروشتی دەستی کردووە قسەکردن و کارلێکی لەگەڵ ڕۆبێرت دێ نیرۆ و جۆ پێشی کردووە، ئەو پیرەژنەی لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کاترین سکۆرسیزییە کە دایکی ڕاستەقینەی دەرهێنەرەکەیە و ئەو کاتەی وێنەکە دەگیرا ئەو نەیدەزانی کە تەرمێک لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەم ماڵەکەیدایە، ئەو تەنها وەک دایکێکی میهرەبان خواردنی بۆ کوڕەکەی و هاوڕێکانی ئامادە دەکرد لە کاتێکدا ئەوان خەریک بوون باسی پارچەپارچەکردنی مرۆڤیان دەکرد و ئەمەش ئەو تێکەڵە سەیرەی نێوان ژیانی ئاسایی و تاوان نیشان دەدات کە مێشکی بینەر دەهەژێنێت.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

GoodFellas
فیلم
TMDB