دەرهێنەر (دامیان شازێل) هێندە فشاری لەسەر بوو و بودجەی فیلمەکە کەم بوو، کە فیلمەکەی تەنها لە (١٩ ڕۆژدا) وێنەگرت، ئەم پەلەپەلە و فشارە وای کردبوو کە ستافەکە ڕۆژانە ١٨ کاتژمێر کار بکەن، ئەمەش وای کرد ئەو دڵەڕاوکێ و ماندووبوونە قورسەی لە فیلمەکەدا دەیبینیت، تەنها نواندن نەبێت، بەڵکو دۆخی دەروونی ڕاستەقینەی هەموو ئەو کەسانە بێت کە لەوێدا بوون.