← گەڕانەوە بۆ فاکتەکان

قەدەغەکردنی فیلمەکە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ

📅 March 13, 2026
فیلم
قەدەغەکردنی فیلمەکە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ
فیلمەکە لە بەریتانیا بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ قەدەغە کرا، نەک لەلایەن حکومەتەوە، بەڵکو لەسەر داوای خودی (ستانلی کوبریک) چونکە کوبریک و خێزانەکەی هەڕەشەی کوشتنیان لێکرا، خەڵکانێک دەچوونە بەردەم ماڵەکەی و هاواریان دەکرد و هەڕەشەیان دەکرد، ئەمەش کوبریک هێندە ترساند، کە بڕیاریدا تا ئەو کاتەی لە ژیاندا مابێت ڕێگە نەدات فیلمەکە لە بەریتانیا نمایش بکرێت، بە ڕاستی فیلمەکە تا ساڵی ١٩٩٩ تا ساڵی مردنی (کوبریک) بە قەدەغەکراوی مایەوە و تەنها دوای مردنی ئەو، دووبارە لە بەریتانیا لە سینەما بڵاوکرایەوە.

🎬 دەربارەی ئەم فیلمە

A Clockwork Orange
فیلم
TMDB