دەرهێنەر (کوینتن تارانتینۆ) پێش ئەوەی (جەیمی فۆکس) هەڵبژێرێت بۆ ڕۆڵی (جانگۆ) سەرەتا ڕۆڵەکەی پێشکەشی (ویڵ سمیث) کردبوو، بەڵام سمیث ڕۆڵەکەی ڕەتکردەوە بە هۆکارێکی تایبەت، ئەو پێی وابوو کە جانگۆ پاڵەوانی سەرەکی فیلمەکە نییە، بەڵکو دکتۆر شولتزە کە بڕیارەکان دەدات و کەسایەتییە کاریگەرەکەیە، ئەم ڕەخنەیەی ویڵ سمیث وای کرد تارانتینۆ جارێکیتر دەقەکە دەستکاری بکاتەوە تا جانگۆ بکاتە کارەکتەرێکی سەربەخۆتر، بەڵام هێشتا کریستۆف واڵتز هێندە نایاب ڕۆڵەکەی گێڕا کە خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە و سێبەری خستە سەر هەموو ئەکتەرەکانیتر.